لێبوردنی نێودەوڵەتی: پەسەندکردنی یاسای حیجاب لە پەرلەمانی ئێران دەستدرێژییە بۆ سەر مافی ژنانی ئەو وڵاتە
فۆتۆ: گێتی
وێستگه‌نیوزـ
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پەسەندکردنی یاسای حیجاب لە لایەن پەرلەمانی ئێرانەوە دەستدرێژییه بۆ سەر مافی ژنان و کچانی ئەم وڵاتەیە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیاندراوێکدا نیگەرانی خۆی لە پەسەندکردنی یاسای حیجاب لە لایەن پەرلەمانی ئێرانەوە دەربڕیوە و جەختی کردووەتەوە لەوەی، جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، توندوتیژی و هەڵاواردن لە دژی ئافرەتانی ئێران زیاتر دەکات.
بە وتەی دیانا تەحاوی، جێگری سەرۆکی رێکخراوەکە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیانەوێت سزای ئەو ژنانە بدەن کە داوای ئازادیی رادەربرین و ئازادیی بیر و باوەر و ئازادیی جلوبەرگ دەکەن.
پێشی وایە، "پەسەندکردنی یاساکە هێرشێکی فرەڕەهەندەی دەسەڵاتدارانی ئێرانە بۆ تێکشکاندنی رۆحی بەرگری لە نێو هەموو ئەو کەسانەدا کە لە ساڵی رابردوودا لە دژی نابەرابەرییەکان راپەڕیون".
رۆژی 20ـی ئەم مانگە، ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانا بڵاویکردەوە، له كۆی 290 په‌رله‌مانتار 152ـیان ده‌نگیان بە یاسای حیجاب دا و 35 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش دژی بوون، حه‌وت په‌رله‌مانتاریش ده‌نگیان نه‌دا و ئه‌وانی دیكه‌ش ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون.
ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی توندكردنی سزاكانه دوای ساڵێك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دوای کوژرانی ژینا ئه‌مینی، ته‌مه‌ن 22 ساڵ لە تاران دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی پۆشینی جلوبه‌رگ ده‌ستگیركرابوو.
له‌و كاته‌وه زۆرێك له كچان و ئافره‌تانی ئێرانی له شوێنه گشتییه‌كاندا به‌بێ باڵاپۆشی ده‌رده‌كه‌ون و پابه‌ندی بنه‌ما سه‌پێنراوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته نابن.
PM:01:47:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت