کۆمسیۆن: هەفتەی داهاتوو تیروپشکی ناوی کاندیدەکان ئەنجام دەدرێت

‌عیماد جەمیل، بەرێوه‌بەری تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

بەرێوه‌بەری تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە 16ی ئه‌یلولی 2023، کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ تیروپشکی ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە خۆیان کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.


عیماد جەمیل، بەرێوه‌بەری تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: سەبارەت بە تیروپشکی ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردوە بۆ هەڵبزاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رۆژی شەممە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و هەموو ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردووە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان تیروپشکەکە ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تیروپشکەکە لە هۆتێل مەنسول لە بەغدا بەڕێوە دەچێت و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و کەناڵەکان ئامادە دەبن.


PM:03:11:14/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو