ئه‌ردۆغان كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی توركیای راگه‌یاند و هاكان فیدانی كرد به وه‌زیری ده‌ره‌وه
وێستگه نیوز-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی توركیای راگه‌یاند و هاكان فیدانی كرد به وه‌زیری ده‌ره‌وه.
ئه‌مشه‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كابینه‌ی 67ه‌مین كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و ناوی سه‌رجه‌م وه‌زیره نوێیه‌كانیشی ئاشكرا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ توركیا له دوێنێ به‌هێزتره".
ئه‌ردۆغان له‌وتارێكدا وتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێكیشمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی ته‌واوی توركیا و به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند كه "رۆژی سێشه‌مه یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئه‌مه‌ش ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی توركیایه:
جه‌وده‌ت یڵماز، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك كۆمار
یه‌ڵماز تونج، وه‌زیری داد
ماهینوور ئۆزده‌میر گۆگتاش، وه‌زیری كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان
ڤێدات ئشكهان، وه‌زیری كار و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
محه‌ممه‌د ئۆزهه‌سه‌كی، وه‌زیری ژینگه و شاره‌وانی
هاكان فیدان، "سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا (میت)" وه‌زیری ده‌ره‌وه
عوسمان ئاشكن باك، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان
ئاڵپارسڵان بایراكتار، وه‌زیری وزه و سامانه سرووشتییه‌كان
محه‌ممه‌د شیمشه‌ك، وه‌زیری دارایی
عه‌لی یه‌رلیكایا، وه‌زیری ناوخۆ
محه‌ممه‌د نووری، وه‌زیری كولتوور و گه‌شتیاری
یوسف ته‌كین، وه‌زیری په‌روه‌رده
یه‌شار گیوله‌ر، وه‌زیری به‌رگری
فه‌خره‌دین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی
محه‌ممه‌د فاتیح كاجر، وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا
عومه‌ر بۆڵات، وه‌زیری بازرگانی
عه‌بدوڵقادر ئوراڵئۆغڵو، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن
ئیبراهیم یوماكڵی، وه‌زیری كشتوكاڵ و دارستان
PM:11:04:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 1068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت