كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا: له سلێمانی به‌هه‌ڕه‌مه‌كی ڕۆژنامه‌نووسێكی فه‌ره‌نسی ده‌ستگیركراوه
وێستگه‌نیوز-
كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به‌شێوه‌یه‌كی "هه‌ڕه‌مه‌كی" ڕۆژنامه‌نوسێكی فه‌ره‌نسی و كچه هاوكاره‌كه‌ی له سلێمانی ده‌ستگیركراون و دڵگرانی خۆی له‌وباره‌وه ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر بە توندترین شێوه سەرکۆنەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هەڕەمەکی رۆژنامەنووسێکی فەرەنسی و کچە هاوکارەکەی دەکات لە رۆژی 2 حوزەیران لە پارێزگای سلێمانی".
كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "کونسوڵخانەی گشتی سوپاسی ئەو دەسەڵاتدارانە دەکات کە بەشداربوون لە کردنەوەی گرەوی ئەم دۆخە".
هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دڵگرانین به‌و ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و مافه‌كانی رۆژنامه‌ڤانان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م رووداوه‌ش نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌یه".
PM:10:24:03/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت