كه‌شناسی‌ هه‌رێم: به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما ده‌ستپێده‌كات


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا ده‌بێت و پله‌كانی‌ گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی‌ حوزه‌یران ئاسمانی‌ هەرێم بە گشتی‌ لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزتر ده‌بێت به‌ (2 تا 4) پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد له‌ تۆماركراوی رۆژی پێشوو.. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 4- 6- 2023 ئاسمان لەنێوان سامال و پەڵە هەور ده بێت".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما بەرزتر دەبێتەوە بەڕێژەی‌ ( 1 - 3 ) پلە لە تۆمارەکانی‌ ئەمڕۆ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".


AM:10:46:03/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 2796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت