مەڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە 18 ملیار دینارە

‌دیمەنێک لە شاری سلێمانی

وێستگه‌نیوزـ

ماڵپەڕی شەفافییەت دەڵێت، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە؛ بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتەکە نزیکەی حه‌وت ملیار کەمتر بووە لە هەفتەیەک پێشتر.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە رێککەوتی 27-5-2023 تا ئەمڕۆ هەینی، 18 ملیار و 570 ملیۆن و 776 هەزار و 675 دینار بووە.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتی ئەم هەفتەیە کەمترە لە هەفتەی پێشوو؛ داهاتی هەفتەی پێشوو 25 ملیار و 350 ملیۆن و 542 هەزار و 162 دینار بووە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینە (گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە) کۆکراونەتەوە.
 
رۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ماڵپەڕی شەفافییەتی راگەیاند.
 
ماڵپەڕی شەفافییەت لە هەشت بەش پێکدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ی بەرزکردووەتەوە.


PM:08:33:02/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت