ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكدا، كه‌سێكی نزیكی رووبه‌ڕووی هێزه‌كانیان بووه‌ته‌وه و دواتر ده‌ستگیركراوه. ره‌تیشیده‌كاته‌وه هیچ كارمه‌ندێكیان بریندار كرابێت.
ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه "هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (ب.ن.م) كه له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆده‌رچووه به‌پێی مادده‌ی 431ی هه‌ڕه‌شه‌كردن دا".
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره كه‌سێكی نزیكی ئه‌و تۆمه‌تباره ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانمان بۆته‌وه به ناوی (ها.ج.م) و له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر كراوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌دواداچوون به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار (ب.ن) و هیج كه‌سێك له‌هێزه‌كانمان بریندارنه‌كراوه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر كه‌ناڵی رووداو بڵاویكرده‌وه كه "كاتژمێر 30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی ته‌عجیلی شاری هه‌ولێر له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكدا، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان ئاسایش و تۆمه‌تباره‌كه روویدا و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سێ كارمه‌ندی ئاسایش بریندار بوون".
كه‌ناڵی رووداو ده‌ڵێت "تۆمه‌تباره‌كه ئاماده نه‌بووه خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكات، بۆیه هێزه‌كانی ئاسایش رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ته‌قه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و سێ كارمه‌نده‌ی ئاسایش كه بریندار بوون؛ ئێستا له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری ته‌ندروستییان بۆ ده‌كرێت.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه تاوه‌كو ئێستا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه و هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی.
AM:12:06:02/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 2976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت