سودانی به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێكه‌وت
وێستگه نیوز-
به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و وڵاتی سعودیه به‌ڕێ كه‌وت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران به‌غدای پایته‌ختی به‌جێهێشت و به‌ره‌و وڵاتی سعودیه به‌ڕێكه‌وت".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "سه‌رۆك وه‌زیران به‌شداری له 32مین كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری جه‌دده‌ی وڵاتی سعودیه به‌ڕێوه بچێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا تاوتوێی چه‌ندان بابه‌تی گرینگی ناوچه‌كه بكرێت، له‌وانه دۆخی وڵاتانی عه‌ره‌بی له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی، هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانی دۆسییه‌ی فه‌ڵه‌ستین و به‌رده‌ومی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوودان و لیبیا، پاڵپشتیكردنی زیاتری حكوومه‌ت و گه‌لی لبنان و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ نێو كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌كه و هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریش قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
AM:10:46:19/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت