بۆچی نابێت هەرگیز وشککەرەوەی کارەبایی ناو توالێته‌كان بەکاربهێنین


وێستگه‌ نیوزـ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە بەکار‌هێنانی وشککەرەوەی کارەبایی (موجەفیفە)ـی ناو موشتەمەلات و گەرماوەکان و توالێته‌ گشتییه‌كان بۆ وشککردنەوەی دەست، هەڵەیەکی گەورەیە و نابێت هەرگیز بیکەین.

ئەوەی وای کردووە بەکارهێنانی ئه‌و جۆره‌ وشككه‌ره‌وه‌یه‌ ناتەندرووست بێت ئەوە نییە کە خودی وشککەرەوەکە پیسە، هەرچەندە دوای پشکنینەکان هەندێک وردە زیندەوەر و بەکتریا لەسەر ڕووه‌كانیان دۆزراونەتەوە، بەڵام ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌ نییه‌ و ئەوەی وا دەکات ئەو وشککەرەوانە مەترسیدار بن هۆکارێکی دیکەیە.

بەپێیی بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، وشککەرەوەی كاره‌بایی لەو شوێنانە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بەکتریا و ڤایرۆسی ئەو شوێنانە بورووژێنێت و بەرزیان بکاتەوە و بە دەستە شۆراوەکەیانەوە بلکێنێت. 

بەپێی توێژینەوەکانیش لە دەستشۆر توالێته‌ گشتییەکاندا نزیکەی 77 هەزار جۆر ڤایرۆس و بەکتریا هەن کە هەندێکیان زۆر مەترسیدار و بەهێزن، تۆ کاتێک دەستت دەشۆیت و بەو وشککەرەوانە وشکی دەکەیتەوە، هەوای بەهێزی وشککەرەوەکە ئەو هەموو ڤایرۆس و بەکتریایانە دەوروژێنێت و ئاراستەی دەستی تۆیان دەکات و لەبری پاکژکردنەوەی دەستت هێندەی دیکە ئالودەی بەکتریا و ڤایرۆست دەکات و دوور نییە توشی نەخۆشیی کوشندەش ببیت.

هەربۆیە زانایان پێیان وایە لە کاتی هاتنەدەره‌وه‌ لە تولێته‌ گشتیه‌كان، باشترە بە کلێنس دەستەکان وشک بکرێنەوە نەک بەو وشککەرەوە کارەباییانە.


PM:03:40:12/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 4172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو