بانكی ناوه‌ندی خستنه‌ڕووی دۆلاری بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوزـ

بڕی خستنەڕوی دۆلار بۆ ئەمڕۆ، لەلایەن بانکی‌ ناوەندی‌ عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە 202 ملیۆن دۆلاری‌ خستە بازاڕەوە.


بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئازاری 2023، بڕی 202 ملیۆن 134 هەزار و 715 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 60 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 141 ملیۆن و 534 هەزار و 715 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ نرخی 100 دۆلار به‌ 154 هه‌زار و 600 دینار بوو.


PM:01:02:26/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت