سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ره‌و نیویۆرك به‌ڕێكه‌وت


وێستگه‌ نیوزـ

بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانی ئاو، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو نیویۆرک بەرێکەوت.

به‌پێی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق شاندێکی شارەزایان و بەپرسانی بواری ژینگەی عێراقی یاوه‌ریی لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن.

بڕیاریشه‌ سەرۆک کۆماری عێراق ماوەی دوو رۆژ لە نیویۆرک بمێنێتەوە و له‌ په‌راوێزی لوتكه‌كه‌دا چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی سیاسی و رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤی جیهانی ده‌کەوێت.

پێشتر وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشكرایكردبوو كه‌ یەدەگی ئاوی عێراق لە 60 ملیار مەتر سێجاوە بۆ 7.5 ملیار مەتر سێجا كه‌میكردوه‌.


PM:03:27:21/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت