سودانی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵا گه‌یشته‌ توركیا


وێستگه‌ نیوزـ

شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی لە تورکیان، هاوکات ئامانجی سەرەکی سەردانەکەش تاوتوێکردنی دۆسیە گرنگەکانی پەیوەست بە عێراق و تورکیایە، بەتایبەتی‌ پرسی‌ ئاو.

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە مەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس کە گرنگترینیان دۆسییەی ئاو و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی نێوان هەردو وڵاتە گەشتە تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی سەردانیکردنەکەیان بۆ تورکیا پەیوەندی و هاوکاریەکانیانە بۆ یەکتری لەپێناو پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی هەردوولا، سەردانەکە یەکەم سەردانی‌ محەمەد شیاع سودانییە بۆ تورکیا دوای‌ دەستبەکاربونی‌ وەک سەرۆک وەزیران.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانیش سودانی ده‌یه‌وێت باس له‌ پرسی ئاو و زیادكردنی پشكی عێراق له‌ ئاوی روباری دیجله‌ و فورات و دۆسیه‌ی ئه‌منیی سه‌ر سنوره‌كان و په‌كه‌كه‌ و ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا بكات و ره‌تیشی بكاته‌وه‌ كه‌ خاكی عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر توركیا.


PM:03:10:21/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو