به‌هۆی داڕمانی بانكه‌كانی ئه‌مریكاوه نرخی نه‌وت 2 دۆلار دابه‌زی
وێستگه نیوزـ
بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی نه‌وت درێژه‌ی به دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی دا، هۆكاره‌كه‌ش داڕمانی بانكی سیلیكۆن ڤالی ئه‌مریكایه كه مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ببێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی ئابوریی نوێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه نرخی نه‌وت 2 دۆلار له به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و به 78 دۆلار و 77 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌ر له مامه‌ڵه دواخراوه‌كانی ئه‌مڕدا نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 85 سه‌نت دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك له‌و نه‌وته به 73 دۆلار و 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
PM:02:42:14/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت