کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر داوای هاوکاری لە هاووڵاتییانی هەرێم دەکات
دیمەنی دەرهێنانی قوربانیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان
وێستگه‌نیوزـ
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كونسوڵگه‌ری توركیا له هه‌ولێر، داوا له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هاوكاری لێقه‌وماوانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزه بكه‌ن كه وڵاته‌كه‌یانی گرتوه‌ته‌وه و ژماریه‌كی زۆر قوربانی لێكه‌وته‌وه و تا ئێستاش پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای قوربانییه‌كان به‌رده‌وامه.
كونسوڵگه‌ری گشتی توركیا له هه‌ولێر داوایكردووه، هاووڵاتییان ئه‌و كه‌لوپه‌لانه ببه‌خشن كه پێداویستی سه‌ره‌تایین بۆ لێقه‌ومانی بوومه‌له‌رزه‌كه و گواستنه‌وه‌ی ئاسانه، له‌وانه‌ش، جلوبه‌رگی زستانه، به‌تانی، چیسه خه‌و و خواردنی قوتوكراو.
هه‌روه‌ها كونسوڵگه‌ری گشتی توركیا له هه‌ولێر لیستی ئه‌و پێداویستیانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان و ئه‌و لایه‌نانانه‌ی ده‌یانه‌وێت هاوكاری بگه‌یه‌نن به لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه.
PM:09:50:08/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت