بوومەلەرزەکەی تورکیا سێ مەتر ئەو وڵاتەی لە ئەوروپا نزیکردووەتەوە


وێستگەنیوز_

بەشێک لە زانایانی بوومەلەرزەناسی بڵاویانکردەوە، بوومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا بووەتە هۆی ئەوەی ئەو وڵاتە سێ مەتر لە ئەوروپا نزیکبێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، د. ماتیو کاپوچی، زانای بواری جیۆلۆی ئیتاڵی رایگەیاندووە، لەسەریەک خزانی چینە بەردەکانی خوارەوەی زەوی بەهۆی بومەلەرزەکەوە وایکردووە، تورکیا سێ مەتر لەسەر دەریای ئیجە لە ئەوروپا نزیک ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەی لەبەردەستیانە هەڵسەنگاندنی سەرەتاییە و رەنگە لەداهاتوودا رێژەی نزیکبوونەوەی تورکیا لە ئەوروپا بەهۆی بومەلەرزەکەوە بگاتە شەش مەتر.

لە لایەکی دیکەوە، د. کارلۆ دۆگلۆنی، زانای بومەلەرزەناسی ئیتاڵی لەبارەی بوومەلەرزەکەوە وتویەتی، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیە دەکرا خاکی تورکیا پێنج تا شەش مەتر جوڵە بکات.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.8 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی دیاربه‌كر، مه‌ڕه‌ش، ئادیامان (سه‌مه‌سور)، دیلۆك، روحا، مه‌له‌تییا و كێلیس له‌ باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانه‌، ئوسمانییه‌ و ئه‌سكه‌ندرۆن له‌ توركیا هه‌ژاند.

چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه‌ ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌و پارێزگایه‌ تۆماركراون، هاوکات بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر چەند پارێزگایەکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەبوو، کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری خانوو و باڵەخانە داڕمان و لەوێش قوربانی لێکەوتەوە.

بە گوێرەی دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە ناوچەکەدا، ژمارەی گیانلەدەستدان نۆ هەزار و 500 کەسی تێپەڕاندووە.


PM:01:07:08/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو