ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق: 650 تۆن له خۆراك و هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا ره‌وانه ده‌كه‌ین
وێستگەنیوز_
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 650 تۆن له پێداویستی خۆراك و هاوكاری فریاگوزاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا ره‌وانه ده‌كه‌ن.
ئەمرۆ چوارشەممە 8ـی 2ـی 2023، حه‌یده‌ر مه‌جید، وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی رایگەیاند، وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مڕۆ 650 تۆن له برنج، شه‌كر، پاقله‌مه‌نییه‌كان و زه‌یت ره‌وانه‌ی سووریا ده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "60 تۆن پێداویستی فریاگوزاری پزیشكی و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، خێوه‌ت، به‌تانی و مافووریان به دوو فڕۆكه بۆ زیانلێكه‌وتووانی سووریا ره‌وانه كردووه."
ئەوەشی خستەڕوو، تیمێكی مانگی سووری عێراقی بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنانیشیان له‌گه‌ڵدایه و ئامادەی هەموو هاوکارییەکی دیکەشن.
ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشکراشیکرد، "ئەمڕۆش بڕی یەک ملیۆن لیتر سووتەمەنی و 500 هەزار لیتر بەنزین و 500 هەزار لیتر غاز دەگاتە دەستمان و دەینێرین بۆ سووریا."
جەختیشی کردەوە لەوەی، هەموو هێزە ئاسمانییەکان، فەرماندەییە تایبەتەکان، حکومەت و وەزارەتی دەرەوە و خەڵکی عیراق ئامادەی هاوکاریکردنی گەلی سووریا‌ن.
AM:09:27:08/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت