یه‌كه‌م په‌یامی سودانی بۆ هاوڵاتیان دوای دابه‌زاندنی به‌های دۆلار
وێستگه نیوز-
له یه‌كه‌م په‌یامیدا دوای دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئامۆژگاری عێراقییه‌كانی كرد كه دۆلار نه‌كڕن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "دینار به‌هێزتره".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "100 ڕۆژ بۆ حكومه‌ت تێپه‌ڕیوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وله‌ویه‌تمان بۆ كاری وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان داناوه و هیچ هێڵی سور له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا نییه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی دا "ئه‌و پاره‌یه‌ی پێش ساڵی 2003 و دوای ساڵی 2003 دزرابون، بگه‌ڕێنێته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدا كه "ئێستا توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ترین گه‌ڕان بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه تۆڕی چاودێری ده‌یگرێته‌وه، ئێمه سه‌به‌ته‌یه‌كی خۆراكمان بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخانكردووه كه پێویستیانه، ته‌نانه‌ت شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین ده‌كه‌ین كه چاودێری ده‌یانگرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ماوه‌ی 100 ڕۆژی كابینه‌كه‌مدا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌مو وڵاتان ئاسایی بووه‌وه، سه‌ردانه‌كانیش به باشی به‌ڕێوه‌چوون و ئه‌رێنی بوون".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتیشی: "له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگدرا له‌سه‌ر داواكاری بانكی ناوه‌ندی بۆ ده‌ستكاریكردنی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار و یه‌ك دۆلار بۆ 1300 دینار دابه‌زێنرا".
ئاشكراشیكرد كه "هه‌نگاوی دوه‌می بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌ست پێده‌كات".
سودانی راشیگه‌یاند كه "بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بڕوا بكه‌ن كه دینار له دۆلار به‌هێزتره، ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كه‌م كه دۆلار نه‌كڕن".
PM:08:35:07/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 3068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت