حکومەتی هەرێم سێ رۆژ پشووی راگەیاند


وێستگه‌ نیوزـ

بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پشتبەستنە بە راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، حکومەتی هەرێمی کوردستان 3 رۆژ پشووی راگه‌یاند، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژانی 7 و 8 و 9ی شوباتی 2023ی كرده‌ پشووی فه‌رمی لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییه‌وه‌. 
 
"بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پشتبەستنە بە راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن." حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی پشوه‌كه‌وه‌ وای وتوه‌.
 
لە راگەیه‌ندراوێکی حکومەتدا هاتووە، "پڕۆسەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت." 




PM:09:25:06/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 3968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو