به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران به 45 په‌نابه‌ره‌وه ژێرئاو كه‌وت
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
بەلەمێك كە 45 كۆچبەری هەڵگرتبوو لە دەوروبەری گوندێكی بچوك لە باشوری رۆژهەڵاتی یۆنان ژێرئاو كه‌وت و ته‌رمی دوو منداڵی ناو به‌له‌مه‌كه‌ش دۆزرانه‌وه.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، بەلەمێك كە 45 كۆچبەری هەڵگرتبوو لە دەوروبەری پاندلی ڕزگاركراون، كە گوندێكی بچووكی ماسی گرتنە لە باشووری رۆژهەڵاتی لێرۆس لە یۆنان، بە پێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، 41 كۆچبەریان رزگاركراون و ڕزگار بووەكانیش دەڵێن، "ژمارەیان 45 كۆچبەر بووە”.
" تەنها چوار تەرم دۆزراونەتەوە كە دوو منداڵ بوون یەكێكیان كوڕێکی تەمەن پێنج ساڵ و كچێكی تەمەن چوارساڵ و ژنێك كە تەمەنی لەنێوان 17 ساڵ بۆ 20 ساڵ دەبێت، ناسنامەی هیچ یەكێك لە كۆچبەرەكان ئاشكرانەكراوە." ده‌زگای لوتكه وای وتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه یەكێك لە رزگار كراوەكان كە منداڵێكە باری تەندروستی ناجێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
PM:11:30:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت