مژده‌یه‌ك له بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه سه‌باره‌ت به نرخی دۆلار
وێستگه نیوزـ
له‌باره‌ی نرخی دۆلاره‌وه بانكی ناوه‌ندی عێراق په‌یامێكی بڵاوكردوهوهو مژده‌ی ده‌ركردنی چه‌ند رێككارێكی دیكه بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به هاوڵاتیان دا.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له په‌یامه‌كه‌یدا رایگیهاندوه كه عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه حكومیی و ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ژماره‌یه‌ك رێككاری دیكه بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌رده‌كه‌ن.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاندوه: نرخی دۆلار په‌یوه‌ندی به ژیانی هاوڵاتییانه‌وه هه‌یه، پێویسته سه‌قامگیربێت.
"ناكرێت لەسەر فرۆشتنی نەختینەیی دۆلار و حەواڵەکردنی، كۆت و به‌ند هه‌بێت." پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی وای وتوه.
PM:09:59:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 13140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت