ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له پاكستان رویدا و پێنج كه‌س بریندارن
وێستگه نیوزـ
رۆژی 30 كانوونی دووه‌م، به‌هۆی تەقینەوەیه‌ك لە مزگەوتێکی شاری پیشاوەر لە پاکستان، 47 كه‌س كوژران و 150 كه‌سی دیكه برینداربوون و به‌شێكی زۆری مزگه‌وته‌كه‌ش رووخا، ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه رویدا و تائێستا ئاماره‌كان 5 برینداریان تۆمار كردوه.
میدیاكانی پاكستان بڵاویاكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه لە پارێزگای بلوجستانی پاکستان روویداوه‌و بەگوێره‌ی ئامارە سەرەتاییەکان 5 کەس بریندارن، ده‌شڵێن، تەقینەوەکە لە خاڵێکی ئەمنی نزیک بنکەی پۆلیسی ناوچەی کوێتتا روویداوە.
به‌پێی میدیاكانی پاكستان، تەقینەوەکە 30 خولەک دوای دەستپێکردنی یارییەکی خولی سوپەری کرێکێتی پاکستان، روویداوە.
PM:06:35:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت