گه‌شته‌كانی نێوان عێراق و توركیا راگیران


وێستگه‌ نیوزـ

تەنها بۆ سبه‌ینێ یەکشەممە هێڵی ئاسمانیی عێراق سەرجەم گەشتەکانی بۆ شاری ئیستەنبوڵی تورکیا هەڵوەشاندەوەو هۆكاره‌كه‌ش ناجێگیریی كه‌شوهه‌وایه‌.
 
هێڵی ئاسمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گه‌شتیارانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بەهۆی ناجێگیریی دۆخی کەشوهەواوە، سەرجەم گەشتەکانی سبه‌ینێ یەکشەممەی بۆ ئیستەنبووڵی تورکیا هەڵوەشاندەوە. 

 سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان گه‌شت به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە كه‌ناڵی رووداوی راگەیاندوه‌: "لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە هیچ  گەشتێک رانەگیراوە، کەشوهەوا لەبارە و گەشتیاران دەتوانن لە کاتەکانی خۆیاندا گەشت بکەن".


PM:09:01:04/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 2780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو