ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی نێوان خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا و بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرابوو
وێستگه نیوزـ
سیاسه‌تمه‌دارێكیی عێراق ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیای ئاشكرا كرد كه دوێنێ هه‌ینی له‌نێوان خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا و بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئه‌نجامدرا و ده‌ڵێت كه هه‌ردوولا گه‌یشتونه‌ته سێ ده‌رئه‌نجامی "گرنگ".
محه‌مه‌د خالیدی، سه‌رۆكی ره‌وتی (بیارق الخیر) به سایتی به‌غداد ئه‌لیوم-ی راگه‌یاندوه كه كۆبونه‌وه‌كه‌ی عەلی موحسین ئیسماعیل، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و براین نێڵسن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە تورکیا كه له‌سه‌ر قه‌یرانی دۆلار به‌ڕێوه‌چوه، كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت و ئاڵۆز بووه، چونكه هه‌ردوولا بیروڕای جیاوازیان هه‌بووه، به‌ڵام دواجار گه‌یشتونه‌ته سێ ده‌رئه‌نجامی "گرنگ".
وتیشی، جێبه‌جێكردنی ئه‌و سێ ده‌رئه‌نجامه ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی به‌های دۆلار له داهاتوودا، به‌ڵام هه‌نگاو به‌هه‌نگاو نه‌ك به خێرایی.
"دیارترین لێكگه‌یشتنی نێوان خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا و بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئه‌وه بووه كه حكومه‌تی سودانی به‌ڵێن بدات دۆسیه‌ی ئاودیوكردنی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆنترۆڵ بكات كه به‌پێی ئه‌مریكا بۆ له عێراقه‌وه بۆ 15 ده‌وڵه‌ت ده‌ڕوات، دووه‌م ده‌رئه‌نجامیش پابه‌ندبونه به سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار به بازرگان و كۆمپانیاكان و سێیه‌م ده‌رئه‌نجامیش ئه‌وه‌یه كه له‌ناوخۆی عێراقدا مامه‌ڵه به دیناره‌وه بكرێت نه‌ك دۆلار تا له‌و رێگه‌یه‌وه خواست له‌سه‌ر كڕینی دۆلار كه‌م ببێته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه
دوێنێ هەینی 3ی شوباتی 2023، عەلی موحسین ئیسماعیل، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و براین نێڵسن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە تورکیا کۆبوونەوە و نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا و سەقامگیری نرخی دۆلار لەعێراقدا کراوە.
PM:08:51:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 3732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت