دامه‌زراوه‌یه‌كی ئابوری كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆلاری بۆ نرخه ئاساییه‌كه‌ی دیاری كرد
وێستگه نیوزـ
دامه‌زراوه‌ی (عێراقی داهاتوو) كه تایبته به كاروباری ئابوری پێی وایه به‌منزیكانه نرخی دۆلار له بازاره‌كانی ناوخۆدا ئاسایی نابێته‌وه.
مه‌نار عوبه‌یدی كه سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه‌یه به میدیا عێراقییه‌كانی وتوه، ئه‌مڕۆ بۆرسه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق داخراون، بۆ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ش فرۆشی بانكی ناوه‌ندیی عێراق به رێوشوێنه نوێیه‌كان ده‌بێت و ئه‌وكاته‌ش ده‌رده‌كه‌وێت نرخی دۆلار چیی لێدێت.
"به‌های دۆلار به‌منزیكانه ناگاته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی و ئه‌و كاره نزیكه‌ی دوو مانگی دیكه‌ی پێده‌چێت"، مه‌نار عوبه‌دی وای پێشبینی كردوه.
وتیشی: دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌خێرایی روونادات به‌تایبه‌ت كه به‌ره‌و مانگی ره‌مه‌زان ده‌رۆین و ئه‌وكاته‌ش داواكاری بۆ كاڵا و شتومه‌ك زیاد ده‌كات و ره‌نگه دوای مانگی ره‌مه‌زان ورده ورده نرخی دۆلار دابه‌زێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی شوباتی 2023، له كاتی داخستنی بازاڕی دراودا له هه‌ولێر نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 164 هه‌زار و 500 دینار بوو و له سلێمانی-ش 100 دۆلار به 163 هه‌زار و 750 دینار فرۆشرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كاندا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك نا جێگیری به‌خۆیه‌وه بینی و نرخی هه‌ر 100 دۆلارێك به‌رزبووه‌وه بۆ به 166 هه‌زار دینار.
PM:07:25:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 6132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت