گه‌نجێكی كورد له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرا
وێستگه‌نیوز-
گه‌نجێكی كوردی دانیشتوانی قه‌زای دووزخورماتوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له‌سه‌ر پردی له‌ك، له نێوان قه‌زاكانی كفری و دوزخورماتوو رفێندرا.
سه‌رچاوه‌كه بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: "گه‌نجه‌كه به‌ره‌گه‌ز كورده و ناوی (به‌رهه‌م عه‌لی جاسم)ه و دانیشتوی دوزخورماتووه".
وتیشی: "گه‌نجه‌كه له‌نزیك گوندی له‌ك له ناوچه‌ی داوێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه گه‌نجه‌كه ماتۆڕسكیلی پێبوه و له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ده‌گیرێت و ده‌ڕفێنرێت و تا ئێستاش ئاسه‌واری دیار نییه، به‌ڵام ماتۆڕسكیلەكەی بەجێماوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر باسی له‌وه كرد كه "دوای دیارنه‌مانی گه‌نجه‌كه، كه‌سێك ته‌له‌فۆنی بۆ خێزانه‌كه‌ی كردووه و خۆی وه‌ك داعش ناساندووه، وتویه‌تی لای ئه‌وانه".
له‌ماوه‌ی مانگێكدا له‌و سنوره ئه‌مه سێیه‌م كه‌سه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ڕفێنرێت. رفاندانی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه دواتر ئازادكردنیان له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره له‌حاڵه‌ته‌وه بوه به‌دیارده، به‌رپرسه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم و عێراقیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ بۆشایی ئه‌منی ده‌گه‌ڕێننه‌وه له‌و ناوچانه.
PM:07:14:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت