دڵنیاییه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه بۆ هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به نرخی دۆلار
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به نرخی دۆلار دڵنیا ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌های دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی ئاسایی خۆی.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه نرخی دراو گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت و هه‌نگاوه‌كانی بانكی ناوه‌ندیش له‌گه‌ڵ داواكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كده‌كرێته‌وه بۆ رێگریكردن له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار و دراوی قورس بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق".
محه‌مه‌د حه‌لبوسی نووسیویه‌تی: "پێویست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ناكات و هه‌مو ئاماژه ئابورییه‌كانی عێراق ئه‌رێنین".
راشیگه‌یاند كه "به‌های دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی ئه‌ویش له‌ڕێی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت به رێگریكردن له بردنه ده‌ره‌وه دۆلار و پارێزگاری له سه‌قامگیری ئابوری وڵاته‌كه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه له رۆژانی رابردوودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه به‌جۆرێك نرخی 100 دۆلار گه‌یشته 177 هه‌زار دینار.
PM:06:06:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت