فازڵ نه‌بی: سودانی بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیاره‌كه بۆ هه‌رێم ده‌دات
وێستگه نیوز-
شاره‌زایه‌كی دارایی عێراق و بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ بڕیارێكی نوێ بۆ ناردنی 200 ملیاره‌كه بۆ ھه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ھیچ ده‌رفه‌تی تێدا نییه دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه نرخی پێشوو.
فازڵ نه‌بی، شاره‌زا له دارایی عێراق و بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: " بەر لە دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیش عێراق 200 ملیاری پشکی ھەرێمی کوردستان نەنارد، دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێگایه‌كی دیكه‌ی به‌كار ھێنا، ئه‌ویش سیسته‌می قه‌رز دواتر له‌نێو بودجه‌ی عێراق جێگه‌ی بكرێته‌وه".
فازڵ نه‌بی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتی: "وه‌زاره‌تی دارایی دژی ئه‌و ھه‌نگاوه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌ستایه‌وه و ئێستا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێت بڕیارێكی دیكه ده‌ربكات، ئه‌ویش ناردنی 200 ملیاری مانگانه و دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه مه‌قاسه بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ھه‌نگاوه‌كانی بانكی ناوه‌ندی زۆر له‌سه‌رخۆن، رۆژانه خستنه‌ڕوو كه‌متره له خواست".
روونیشیكرده‌وه كه "ھێدی ھێدی له‌گه‌ڵ ھه‌نگاوه‌كان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی دۆلار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێستا نرخی دۆلار به‌رز بێت، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ھه‌نگاوه‌كانی بانكی ناوه‌ندی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
فازڵ نه‌بی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "نرخی دۆلار ھه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نرخی پێشووی ئه‌وه گومانی تێدا نییه، ھه‌ر حكومه‌تێك له عێراق ھه‌بێت كاری دابه‌زاندنی دۆلار ده‌بێت".
PM:05:33:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت