ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه نیوزـ
بۆ ئه‌گه‌ری هه‌رهێرشێك كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، سوپای ئیسرائیل كه‌وتوه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل ئاماده‌باشییه‌كه پێشبینیكردنه بۆ وه‌ڵامی ئێران به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به درۆن كرانه‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ته‌له‌ئبیبیش ده‌ڵێن مه‌ترسییه‌كه زیاتر بۆ سه‌ر گه‌شتیاران و بازرگانان و گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرائیله له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه و كه‌شتییه‌كانییان.
له چه‌ند رۆژی رابردودا ئیسرائیل سێ‌جار دامه‌زراوه‌یه‌كی چه‌كیان له نزیك شاری ئه‌سفه‌هان له ناوه‌ڕاستی ئێران كرده ئامانج، دواتریش دوو كاروانی له‌سه‌ر سنوری عێراق و سوریا كرده‌ئامانج كه گوایه چه‌كی ئێرانی‌یان بۆ سوریا و حزبوڵای لوبنان ده‌گواسته‌وه.
هاوكان میدیاكانی ئیسرائیل رایانگه‌یاندوه: " له‌ناو سیناریۆكان كه ئیسرائیل ترسی لێی هه‌یه، هێرشی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانن له‌ناو خاكی یه‌مه‌ن و سوریاوه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
PM:05:57:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 4540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت