قوباد تاڵه‌بانی: شه‌هید ئارام رۆڵی كاریگه‌ری له هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕی نوێ هه‌بوو
شەهید ئارام.. قوباد تاڵەبانی
وێستگه‌نیوزـ
له ساڵیادی 45 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونیدا، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، شه‌هید ئارام سه‌ركرده‌یه‌كی زرنگ و لێهاتووی یه‌كێتی بوو، رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕی نوێی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ی كانوونی دووه‌می 2023، قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رپه‌رشتیاری سكرتایه‌تی مام جه‌لال په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "کاک ئارام، سەرکردەیەکی زرنگ و لێهاتووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو. یەکێک بوو لەو سەرکردانەی رۆڵی کاریەگریی لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، هەبوو".
باسی له‌وه‌شكردووه: "شه‌هید ئارام لەو بارودۆخە ناهەموارەی گەلەکەماندا، هیوا و باوەڕی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا، ژیاندەوە".
ده‌شڵێتا: "45 ساڵ بەسەر شەهیدکردنیدا تێپەڕیوە، بەڵام ئێستاش دەکرێت سوود لە بیروبۆچوونە پێشکەتنخوازییەکانی وەربگیرێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: "رۆحی کاک ئارام و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان شاد بێت، ناوی لە مێژووی نەتەوەکەماندا، ئێجگار درەوشاوەیە".
شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام، ساڵی 1947 لە گەڕەکی (حاجی حان)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی ماوەت و چوارتا تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لەسلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی 1964 لە کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەک ڕەتکراوەتەوە بۆ کۆلیژی بازرگانی و ساڵی 1971 خوێندنی تەواوکردووە.
شەهید ئارام ساڵی1977 لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی یه‌كێتی، هەڵبژێردراوە بەئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی تا رۆژی شەهید بوونی بە پلەی سکرتێر لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی رەنجدەران-دا لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا خەباتیکردووە.
ئێوارەی رۆژی 31-01-1978 لە گوندی (تەنگیسەر)ی ناوچەی قەرەداغ شەهید کرا.
AM:11:19:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت