دانیشتنی دادگای فیداڵی له‌ باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان دواخرا

‌باڵەخانەی دادگای فیدراڵی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

دانیشتنی داداگای فیدراڵی عێراق، كه‌ تایبەت بوو بە سکاڵایەکی سەر پەرلەمانی كوردستان دواخرا.


ئەمڕۆ سێشەممە 31ی كانوونی دووه‌می 2023، بڕیار بوو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵایەک کە دژی درێژکردنەوسەی ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێم تۆمارکراوە کۆببێتەوە بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە دانیشتنەکە دواخرا.

سکاڵاکە لە لایەن سروە عەبدولواحید، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ لە پەرلەمانی‌ عێراق پێشکێشکراوە و لەگەڵ سکاڵای هەریەکە لە یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی‌ جووڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ و کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ لە پەرلەمانی‌ کوردستان یەکخراوە.

رۆژی 9ی‌ تشرینی‌ یەکەمی‌ 2022، پەرلەمانی‌ کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی‌ تا کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، خولی پێنجەم رۆژی 6ی تشرینی دووه‌می 2022 کۆتایی هات، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان  هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی تووڕەکرد و لە نێوان بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و بایکۆتکردنی و هەڵپەساردنی ئەندامێتی خۆیانهێشتەوە.
 
پێشتر و لە دانیشتنی ژمارە 11ـی ئاسایی رۆژی 9-10-2022، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی پەسه‌ندکرد کە لە سێ ماددە هۆیەکانی دەرچوون پێکدێت.
 
رۆژی 25ـی‌ کانوونی‌ دووەمی‌ 2023، دادگەی‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق بڕیایدا بە هەڵوەشاندنەوەی شەش بڕیاری‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیرانی‌ عێراق تایبەت بە ناردنی‌ پارە بۆ هەرێمی‌ کوردستان کە لەلایەن حکومەتی‌ فیدراڵییەوە لەنێوان ساڵانی‌ 2021 و 2022 دەرکرابوون.


AM:09:20:31/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت