"پڕۆژەی ناوبژیوانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق بۆ 4 ساڵ جێبەجێ دەکرێت"


وێستگەنیوز_

سەرخێڵ هاشم، بەرێوەبەری راگەیاندنی دەستەی دەسپاكی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 30ی كانوونی دووەمی 2023، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بەشداری كۆبوونەوەیەكی گرنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئیدارەدانی "پڕۆژەی ناوبژیوانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق" كرد كە پڕۆژەكە لەلایەن رێكخراوی UNDP لە عێراق و كوردستان جێبەجێ‌ دەكرێ. 

سەرخێڵ هاشم ئاماژەی بەوەشکرد، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی ئیدارەدانی ئەو پڕۆژەیە "پڕۆژەی ناوبژیوانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق" کە بۆ ماوەی چوار ساڵ لەلایەن رێكخراوی UNDP جێبەجێ‌ دەكرێ‌ كە هەرێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجوومەنی ئیدارەدانی پڕۆژەكە، ساڵانە دوو كۆبوونەوەی خۆی دەكات و لەسەر ئەو بنەمایە پلان و بەرنامەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و سازدانی چالاكی لە كوردستان و عێراق دادەنێ‌، ئەوە یەكەم كۆبوونەوە بووە كە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوە چوو، تێیدا پلانی چالاكییەكانی داهاتووی دانراون. 

No description available.No description available.No description available.


PM:05:00:30/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت