قائیمقامی نوێی سەیدسادق دەستبەکاربوو


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ دووشەممە 30ـی 1ـی 2022، ئاڵوگۆڕ لە پۆستى قائیمقامییەتى شارۆچکەى سەیدسادق ئەنجامدراو قائیمقامی نوێ رایگەیاند، بەهەموو لایەك هەوڵدەدەین ئەو كەموو كوڕییانەی لەشارەكەدا هەیە، لەبوارەكانی خزمەتگوزاری ئاوەدانكردنەوە بەهاوكاری تەواوی خەڵكی شارەكەو لایەنی پەیوەندیدار بیكەین بۆ سنورەكە، لەهەركارێكی خراپیش ڕێگریمان لێبكەن دەستمانبگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سەیدسادق بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاوی هاوڵاتیانی سنوورەكە، ئاڵوگۆڕیی پۆستی قائیمقامی شارەكە كرا.

لە مەراسیمەکەدا، رەزا محەممەد ئیسماعیل، قائیمقامی نوێی سەیدسادق بەوەكالەت دەستبەکاربوو. دواتر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكان لەبارەی وەرگرتنی پۆستەكەی ڕایگەیاند، ئەم شارە وەك زۆربەی شارەكانی دیكە، خەڵكەكەی قوربانی زۆری داوە شایانی هەموو خزمەتێكە پێی بكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانی ئێمە بۆ خزمەتكردن ئەوەیە سەرەتا دەستنیشانكردنی كەموكوڕییەكانە لەتەواوی سێكتەرە جیاوازەكاندا، هەروەها هەوڵ بەدواداچونمان دەبێت، بەهەموو لایەك كاربكەین بۆ ئەوەی بەشێك لەو كەموكورتیانەی بەشارەكەوە دیارە لەبوارە جیاوازەكاندا بتوانین چارەسەری بكەین، بودجەی پێویستی بۆ دابینبكەین، خزمەتیش ئەركی خۆمانەوە پێویستە بۆ خەڵكی بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕوانی هەموو پشتیوانیەكین لەخەڵكی شارەكە، بۆ ئیشە چاكەكان دەستبا رو هاوكار و پشتیوانمانبن، لەهەر كارێكی خراپیش بواری ئەوەمان پێمەدەن دەستمانبگرن، ئەوكات دەتوانین بەهەموو لایەكەوە خزمەتبكەین ئاوەدانی پێوە دیاربێت.


PM:02:58:30/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو