بههۆی تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکی پاکستان 19 كهس گیانیان له دهستدا
وێنە: AA
وێستگهنیوزـ
بههۆی روودانی تهقینهوهیهك له مزگەوتێکی پاکستان 19 کەس گیانیان له دهستدا و 90 كهسی دیكه بریندار بوون.
پۆلیسی پاکستان ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێک لەناو بنکەی پۆلیسی پاکستان لە باکووری رۆژئاوای شاری پیشاوەر نزیکەی 20 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 90 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، تەقینەوەکە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ بووە و بەشێک لە مزگەوتەکەش رووخاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکانیان گەیاندوونەتە نەخۆشخانە و بەشێکیشیان برینەکانیان سەختە.
محەممەد ئاسیم خان، وتەبێژی ئەو نەخۆشخانەیەی بریندارەکانی بۆ گواستراوەتەوە، رایگەیاند، تا ئێستا 19 کەس کوژراون و نزیکەی 90 کەسیش برینداربوون، تا دێت ژمارەی قوربانییەکان بەرز دەبێتەوە.
تەقینەوەکە لە مزگەوتێکی شاری پێشاوەر لە پاکستان روویداوە، ئەو شارە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان و زۆرجار لەلایەن گرووپە میلیشاکانەوە بەئامانج دەگیرێت.
PM:02:41:30/01/2023
ئهم بابهته 764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت