وادەی سەردانی وەفدی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ گفتوگۆ لەسەر ناجێگیری دینار و دۆلار ئاشکراکرا


وێستگەنیوز_

وادەی سەردانی وەفدێکی عێراق بۆ ئەمریکا بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر کەرتی بانکی و بەھای دینار و دۆلار ئاشکرا کرا.

ئەمرۆ دووشەممە 30ـی 1ـی 2023، میدیاکانی عیراق رایانگەیاند، بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران وەفدێکی باڵا پێکھێنراوە بۆ ئەوەی سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە بەتایبەتیش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گفتوگۆ بکات لەسەر بەھای دینار و دۆلار و ئەو سزایانەی خراونەتە سەر چەند بانکێکی عێراقی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگیدا بە ئامادەبوونی سوودانی بڕیاردراوە حەوتی مانگی داھاتوو وەفدەکە سەردانی ئەمریکا بکات و پێدەچێت عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیش سەرۆکایەتی وەفدەکە بکات و نوێنەری وەزارەتی دارایی عێراق و چەند لایەنێکی تریشی تێدابێت.

بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقییەوە، 23ـی 1ـی 2023 ئه‌م مانگه‌، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، مستەفا غالب و راسپاردنی عەلی موحسین عەلاق بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندیی بە وەکالەت.


PM:02:02:30/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو