ئێران گه‌نجێكی بۆكانی به‌ سێ ساڵ زیندانی كردن و لێدانی 40 قه‌مچی سزادا

‌سرووش موعینی فەر

وێستگه‌نیوزـ

سرووش موعینی فەر، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە سزای سێ ساڵ بەندکران و لێدانی 40 قامچی بەسەردا سەپاند.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی سرووش موعینی فەر، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "کشاوەرز"، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی"، بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی" و "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"، سەرجەم سزای سێ جار بەندکردنی یەک ساڵە و لێدانی 40 قامچی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی یاسای کۆی سزاکان، یەک ساڵ لە کۆی ئەو سێ ساڵ بەندکردنەی ئەو هاووڵاتییە جێبەجێ دەکرێت.

سرووش موعینی فەر، تەمەن 27 ساڵ و دوکاندار، رۆژی چوارشەممە 2ی تشرینی دووه‌می 2023، لەلایەن هێزەكانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان فڕێندراوە.


PM:12:31:30/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 2112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو