باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا هۆشداری دایە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی

‌باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا

وێستگه‌نیوزـ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییەکانی وڵاتەکەی دەکات لە ئەگەری روودانی پەلامار و هێرش بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکان و کڵێساکان و چەند شوێنێکی دیکەی تایبەت بە رۆژئاواییەکان.


ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە هۆشداری دایە ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە تورکیان لە ئەگەری روودانی هێرش و پەلامار بۆ سەریان.

لە راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختیشکراوەتەوە کە هاووڵاتیانیان خۆیان لە قەرەباڵغی و پێدانی زانیاری ورد لەبارەی خۆیانەوە بپارێزن و سەرنج بخەنە سەر کەسانی چواردەوریان و لەبارەی هەواڵە ناوخۆییەکانەوە ئاگاداربن.

باسی لەوەشکردووە، پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکەن لە ناوچەکانی بیئۆغڵۆ، گالاتا و تەقسیم و شەقامی ئیستیقبال لە شاری ئەستەنبووڵ.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی تورکیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر بابەتەکە و دەشڵێت، "بابەتەکە پەیوەندیدارە بەوەی کە قورئان سوتێندراوە لە ئەوروپا".


AM:11:30:30/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت