به‌رپرسێكی عێراقی و چوار فه‌رمانبه‌ر 1.5 ملیار دیناریان له مناره‌ی مزگه‌وتدا به‌هه‌ده‌ر داوه
دیمەنێکی پارێزگای سەڵاحەدین
وێستگه نیوز -
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرایكرد كه به‌رپرسێكی عێراقی و و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌كڕینی مناره‌ی مزگه‌وتدا 1.5 ملیار دۆلاریان به‌هه‌ده‌ر داوه و به‌هۆیه‌وه ده‌ستگیركراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی ئاشكرایكرد كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی دیوانی وه‌قفی سوننی و چوار كارمه‌ند جێبه‌جێكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست زیانیان به پاره و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و شوێنه گه‌یاندوه كه كاری تێدا ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كڕینی مناره‌ی ئاسن بۆ ژماره‌یه‌ك مزگه‌وت.
به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پرسه‌كانی ده‌ستپاكی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسه و چوار كارمه‌ند ده‌رچووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئێستای به‌شی ئه‌ندازیاری دیوانی وه‌قفی سوننی و چوار فه‌رمانبه‌ری تر كه له‌نێویاندا ئه‌ندازیارێكی سه‌ره‌كی هه‌یه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی له كڕینی مناره‌ی مزگه‌وتدا ملیارێك و 571 ملیۆن و 800 دیناریان به‌هه‌ده‌ر داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌و به‌رپرسانه‌ی دیوانی وه‌قفی سونی مناره‌یان بۆ زیاتر له 35 مزگه‌وتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كڕیوه و بۆ هه‌ر مناره‌یه‌كیش بڕی 56 ملیۆن و 500 ملیۆن دیناریان خه‌رجكردووه، به‌ڵام له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه زیاده‌ڕه‌وییه‌كی زۆر له نرخه‌كاندا كراوه".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند له پرسه‌كانی ده‌ستپاكی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی ماده‌ی 340 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 11ی ساڵی 1969 بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردوه و ده‌ستگیركردنه‌كه جێبه‌جێ كراوه.
PM:04:02:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت