ڤیدیۆی به‌فره‌كه‌ی حه‌ره‌می مه‌ككه فه‌یك ده‌رچوو
وێستگه نیوزـ
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌فر له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی پیرۆز ببارێت، به‌رپرسانی كه‌شناسیی سعودیه هاتنه سه‌ر هێڵ و هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن كه ڤیدیۆكه دروستكراوه‌و به‌فر له‌ناو حه‌ره‌م نه‌باریوه.
حسێن قه‌حتانی، وته‌بێژی ناوه‌ندی نیشتمانیی كه‌شناسی له سعودیه، رایگه‌یاند كه ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، "فه‌یك"ه و به‌جۆرێك ده‌ستكاری كراوه كه وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی پیرۆز به‌فر ببارێت.
پێشتر ڤیدیۆكه ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێ كرا و ده‌وترا كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه و به‌سه‌ر كه‌عبه‌ی پیرۆزدا به‌فر ببارێت، به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ راسته‌قینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ڤیدیۆكه ده‌ستكاری كراوه‌و وای لێكراوه وه‌ك به‌فربارین ده‌ربكه‌وێت.
PM:03:48:03/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 4212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت