پۆلیسی به‌غدا ئه‌م منداڵه‌ی ده‌وێت
وێستگه نیوزـ
بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی منداڵێك كه له ئاهه‌نگه‌گانی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ له‌ناو یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌ركه‌وتوه، هه‌رایه‌كی زۆری له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ناوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی چالاكوانان لێی ناڕازین، ئه‌وه‌یه كه ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵه هی ئه‌وه نییه بچێته یانه‌ی شه‌وانه و نه‌گه‌یشتوه‌ته ته‌مه‌نی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێ بدرێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن رێگه‌ی پێدراوه.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو منداڵه‌كه به ئاشكرا چوه‌ته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و پاره‌ی به‌سه‌ر سه‌ماكار و خانمه گۆرانیبێژه‌كاندا به‌خشیوه‌ته‌وه، چالاكوانان داوایان له لایه‌نه په‌یوه‌ینداره‌كان كردوه، سنورێك بۆ ئه‌م دیارده‌یه دابنێن و رێگه‌نه‌ده‌ن دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌ربچێت.
هاوكات عه‌مید غالب عه‌تیه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی له عێراق وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و داوای كردوه هه‌ر كه‌سێك ده‌یانسێته‌وه ناو و ناونیشان و ناوی یانه شه‌وانه‌كه‌شی بۆ بنێرێت.
PM:10:33:01/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 11028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت