ئه‌و ملیاردێرانه‌ی زۆرترین زه‌ره‌ریان كرد


وێستگه‌ نیوزـ

له‌سه‌ر ئاستی جیهان ملیاردێری وڵاته‌ جیاجیاكان نزیكه‌ی 2 تریلیۆن دۆلار زیانیان به‌ركه‌وتوه‌و سامانه‌كانیان كه‌میكردوه‌، زۆرترین زیانیش به‌ بڕی 660 ملیار دۆلار به‌ر ملیاردێره‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتوه‌.

به‌پێی گۆڤاری فۆربس-ی ئه‌مریكا زۆربه‌ی زیانه‌كان به‌ر كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا كه‌وتوه‌و هۆكاره‌كه‌ش به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی سود و زیادبونی تێكڕای هه‌ڵاوسان و تێكچونی دۆخی ئابوری بووه‌.

ئه‌و ئاماره‌ی گۆڤاری فۆربس ئاشكرایكردوه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ملیاردێره‌ ئه‌مریكییه‌كان و ده‌ریده‌خات كه‌ تا 27ی ئه‌م مانگه‌ ملیاردێره‌كان ئه‌م بڕه‌ پارانه‌یان له‌ده‌ست داوه‌و كۆی سامانه‌كانیان به‌مجۆره‌یه‌:

1- ئیلۆم ماسك، ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تسلا و و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تویته‌ر، 115 ملیار دۆلار زیانی كردوه‌و ئێستا سامانه‌كه‌ی 139 ملیار دۆلاره‌.

2- جیف بیزۆس، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌مازۆن، 80 ملیار دۆلار زیانی كردوه‌و ئێستا سامانه‌كه‌ی 106 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاره‌.

3- مارك زوگه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ر هاوبه‌شی كۆمپانیای مێتا، 78 ملیار دۆلار زیانی كردوه‌و ئێستا سامانه‌كه‌ی 42 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاره‌.

4- لاری پیدج، هاوبه‌ش و دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی كۆمپانیای گوگڵ، 40 ملیار دۆلار زیانی كردوه‌و ئێستا سامانه‌كه‌ی 76 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاره‌.

5- فیڵ نایت، سه‌رۆكی كۆمپانیای نایك، 18 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار زیانی كردوه‌و ئێستا سامانه‌كه‌ی 45 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاره‌.

6- لیۆنارد لۆده‌ر، سه‌رۆكی فه‌خریی كۆمپانیاكانی Estée Lauder، 9 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار زیانی كردوه‌و ئێستا سامانه‌كه‌ی 22 ملیار دۆلاره‌.

7- سام بانكمان فراید، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پێشووی سه‌كۆی پارتی ئه‌لیكترۆنی FTX، مایه‌پوچ بووه‌، ناوبراو له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری گۆڤاری فۆرچن-وه‌ بوو به‌ تاوانباری دنیای دارایی و دراو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌ قۆڵبرین و دزینی پاره‌ تۆمه‌تبار كرا.


PM:09:11:28/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 4216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت