كچه كرواتیه‌كه: سوپاس بۆ قه‌ته‌ر
وێستگه نیوزـ
ئیڤانا نوول، شاجوانی پێشووی كرواتیا ئاماده‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانیی قه‌ته‌ر بووه، ئه‌مڕۆش هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گوڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبی برده‌وه‌و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، شاجوانیش به‌هۆی قه‌ته‌ره‌وه زیاتر ناسراو له ئینستاگرام زیاترله دوو ملیۆن فۆڵۆوه‌ری زیادی كرد.
ئیڤانا له ئینستاگرامی خۆی له یاریگای خه‌لیفه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه وێنه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌و له‌سه‌ری نوسیوه" "سوپاس بۆ ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ری قه‌شه‌نگ كه بانگهێشتی ئه‌م بۆنه به‌رزه‌یان كردم".
ئیڤانا له‌كاتی ئاماده‌بونی له یارییه‌كانی مۆندیال، جه‌ماوه‌رێكی زۆری په‌یداكرد، به‌تایبه‌ت به‌هۆی جله نیمچه روته‌كانییه‌وه كه له چه‌ندین شوێنی قه‌ته‌ر ده‌ركه‌وت هه‌ر له چێشتخانه و هۆتیڵكانه‌وه تا ناو یاریگاكان له‌كاتی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا.
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م شاجوانه بچێته قه‌ته‌ر، له ئینستاگرام 700 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌بوو، له‌وكاته‌شه‌وه كه له قه‌ته‌ره 2 ملیۆن و 500 هه‌زار فۆلۆوه‌ری زیادی كردوه‌و خه‌ریكه ژماره‌ی فۆڵۆوه‌ره‌كانی له ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌ه‌و كه نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌سن.
PM:10:35:17/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 50008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت