بۆم بێنن تۆزێ ئیشم پێیه‌تی
وێستگه نیوزـ
میرنا شلفون، خانمه ئه‌كته‌رێكی سورییه و هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بوو له جامی جهیانیی 2022 له قه‌ته‌ر، دوای دۆڕاندنی هه‌ڵبژارده دڵخوازه‌كه‌ی، میرنا ئه‌و یاریزانه‌ی به‌رزایل به "گێژ و گه‌مژه" ناوده‌بات كه له‌كاتی لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان تۆپه‌كه‌ی كێشا به شیشدا.
شه‌وی 9 کانونی یەکەمی 2022 هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و كرواتیا به‌یه‌ك گه‌یشتن و دوای یه‌كسانبونیان به یه‌ك گۆڵ، به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل دۆڕا، یه‌كێك له یایزانه‌كانی به‌رازیل له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا تۆپه‌كه‌ی كێشا به شیشدا و به‌هۆیه‌وه به‌رازیل چوه ده‌ره‌وه‌ی جامه‌كه.
میرنا شلفون، خانمه ئه‌كته‌رێكی سوری له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیگه‌رانی و غه‌مباریی خۆی به دۆڕاندنی به‌رازیل ده‌بڕی، له هه‌مانكاتیشدا توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و یاریزانه ده‌ربڕی كه تۆپه‌كه‌ی كێشا به‌شیشدا و قسه‌ی پێ وت.
میرنا به‌و یاریزانه‌ی وت: "ئاواتی ئێستام ئه‌وه‌یه به‌س ئه‌و یاریزانه‌م بۆ بێنن كه تۆپه‌كه‌ی كێشا به‌شیشدا، ئەو گێژەم بۆم بێنن تۆزێ ئیشم پێیه‌تی- گێژه".
PM:09:53:10/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 10632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت