به‌شێكی هه‌ستیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم سوتا
هێمن میرانی به‌رێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌وام ناكات.
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 7/12/2022 ڕايگه‌یاند كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه شوێنێكی هه‌ستیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌هه‌ل و مه‌رجێكی ته‌مومژاویدا سوتا به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ڕاگه‌یاندن باسی بكات یاخود لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بكرێت .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه هه‌فته‌ی ڕابردوو دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ل و مه‌رجێكی ته‌م و مژاویدا سوتا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌و رووداوه بكرێت و میدیاكانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه.ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌نێوخۆی وه‌زاره‌ته‌كه مشتوومڕی دروستكردووه.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه دروستبووه ئه‌وه‌یه، له‌ئێستا د. هێمن میرانی به‌رێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌گه‌رم و گوڕی باسی چه‌ك داماڵینی ده‌كرد "له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه" ده‌وام ناكات.
وێستگه نیوز په‌یوه‌ندی كرد به د. هێمن میرانی به‌رێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه به‌رده‌ست نه‌بوو مۆبایله‌كه‌ی داخرابوو.
د. هێمن میرانی له‌ناوه‌راستی مانگی 10 زۆرجار له تیڤییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وت باسی چه‌ك داماڵینی ده‌كرد و ده‌یووت "ده‌بێت له ماوه‌ی ساڵێكدا چه‌كی بێ مۆڵه‌ت راده‌ستی حكوومه‌ت بكرێت". هه‌روه‌ها به‌توندی قسه‌ی له‌سه‌ربازرگانانی چه‌ك و بابه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تی ده‌كرد، به‌ڵام له‌پڕ له‌چاو ونبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان ڕابگه‌یه‌نن كه دژی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجامیاندابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز له‌ئێستا د. هێمن میرانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كشاوه‌ته‌وه‌و ده‌وام ناكات هۆكاری ئه‌م ده‌وامنه‌كردنه‌شی بۆ چه‌ندین كێشه گه‌ڕاندۆته‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و پۆسته به‌رامبه‌ری ئه‌نجامدراوه كه دواهه‌مینیان ته‌مومژاوی بوونی ئاگركه‌وتنه‌وه بووه له‌دیوانه‌كه‌ی.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ل و مه‌رجی ته‌موومژاویدا ده‌سوتێت پێشتریش كه كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆ بوو سوتا.
PM:04:02:07/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 13328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت