له‌سه‌ر 60 هه‌زار دایه به‌ر گولـله
وێستگه نیوزـ
له شاری سامه‌ڕا-ی سەربە پارێزگای سەلاحەدین، كارمه‌ندێكی ئه‌منی گه‌نجێكی دایه‌به‌ر گولـله و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌ی بووه كارمه‌نده‌كه بڕه پاره‌یه‌كی كه‌می لای گه‌نجه‌كه بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ میدیاكانی عێراقی ئاشكراكردوه كه پێشتر كارمه‌نده ئه‌منییه‌كه ته‌نها 60 هه‌زار دینار قه‌رزی به گه‌نجه‌كه داوه‌و گه‌نجه‌كه‌ش دانه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی پشتگوێ خستوه‌و نه‌یداوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره كه‌مه، كارمه‌نده ئه‌منییه‌كه گه‌نجه‌كه‌ی داوه‌ته‌به‌ر گولـله و چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری كه‌وتوه‌و به سه‌ختی برینداری كردوه، دوای گه‌یاندنیشی بۆ نه‌خۆشخانه گه‌نجه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
بۆ به‌دواداچونی روداوه‌كه‌ش، هێزه ئه‌منییه‌كان كارمه‌نده‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه دانیانناوه.
PM:06:32:06/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 5536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت