کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دوادەخرێت
وێسستگەنیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، دانیشتنی په‌رله‌مان كه بڕیاره سبه‌ی دوشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه دواده‌خرێت.
رۆژی سێشەممە ده‌كاته 6ی 12 و ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش دوا دانیشتن ده‌بێت و په‌رله‌مان ده‌چێته پشوی یاسادانانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بودجه ره‌وانه نه‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له په‌رله‌مانی عێراق بە بەغداد ئەلیەومی راگەیاندووە، "له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواخستنی دانیشتنی سبه‌ینێ دوشه‌ممه بۆ سێشه‌ممه‌ی داهاتو ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
بە وتەی سەرچاوەکە، "دواخستنه‌كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌شنوسی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023یه، كه بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بەوەش کردووە، "ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مان له خولی نوێی یاسادانان به ئه‌نجامدانی خولی داهاتو كۆتایی دێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ڕه‌شنوسی یاسای بودجه‌ی پێبگات، ناتوانێت پشو وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بودجه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان پشوه‌كه‌ی ره‌تبكاته‌وه".
PM:05:42:04/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت