وەزارەتی کارەبا لەبارەی فیوزکردن و کوژانەوەی پێوەری زیرەکی کارەبا ھۆشداری دەدات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، بەھۆی زۆر بەکارھێنانی کارەبا پێوەری زیرەکی ھەندێک لە ماڵەکان فیوز دەکات و ھاووڵاتیان خۆیان فیوزەکەیان بەرز دەکەنەوە، ئەوەش زیان بە ئامێری کارەبایی ماڵان دەگەیەنێت.

"عەلی ئیسماعیل" ئەندامی لیژنەی باڵای سیستمی پێوەری زیرەک رایگەیاند، وەزارەتی کارەبا لە وەرزی زستاندا بە ھۆی زیادبوونی خواست لە سەر بەکارھێنانی کارەبا، بڕیاریداوە بڕی کارەبا لە ٤٠ ئەمپێرەوە کەمبکاتەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر.

وتیشی، زۆرجار ھاووڵاتیان لەو رێژەیە زیاتر کارەبا بەکاردەھێنن و فیوزی پێوەری زیرەک دەکوژێتەوە و دوای ماوەیەک ئۆتۆماتیکی دادەگیرسێتەوە، بەڵام ھەندێک ھاووڵاتی دەچێتە لای محەویلەکە و کارەبای تەواوی محاویلەکە دەکوژێنێتەوە و دایدەگیرسێنێتەوە بۆ ئەوەی فیوزەکەی خۆی کارپێبکاتەوە، ئەوەش زیان بە ئامێرە کارەباییەکانی ماڵان دەدات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای سیستمی پێوەری زیرەک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە ھاوبەشانی کارەبا خۆیان لەو دیاردەیە بەدوور بگرن و لە حاڵەتی درەنگ ھاتنەوەی کارەباکەیان پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنە تایبەتەکانی پێوەری زیرەک بکەن کە بۆیان دیاری کراوە و پەیوەندیکردن پێیانەوە بێ بەرامبەرە.


PM:05:01:04/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 8376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو