کارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی بوودجەی 2023 بەرەو کۆتا دەچێت


وێستگەنیوز_

پێشبینیدەکرێت ھەفتەی داھاتوو، وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژە یاسای بوودجە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکات.

عەلی بەنداوی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تائێستا رەشنووسی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی ساڵی 2023 لە وەزارەتی دارایی لە قۆناغی ئامادەکردندایە، بەڵام کارەکانی گەیشتووەتە کۆتایی و چاوەڕواندەکرێت رۆژانی یەکشەممە یان دوو شەممە، وەزارەتی دارایی پڕۆژە یاساکە تەواوبکات و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکات بۆ ئەوەی دوای گفتوگۆ لەسەری پەسەندبکرێت و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە ھەرکاتێک پرۆژە یاساکەی بەدەست بگات، کۆبوونەوەکانی چڕبکاتەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات پەسەندی بکات و بینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

جەتیشیکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان تا کۆتایی ئەم مانگە یان ناوەڕاستی مانگی داھاتوو پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی ساڵی 2023ی عێراق پەسەندەکرێت.


PM:03:27:02/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت