رووسیا: لە هەوڵداین بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌یەک لە نێوان ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان
وێستگەنیوز_
ئه‌لكسه‌نده‌ر لاڤرنتییڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری سووریا رایگه‌یاند، مۆسكۆ كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رێكبخات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی العربیة، لاڤرنتییڤ وتی: "پێویسته توركیا وردتر بڕوانێته ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، بڕوامان وایه نموونه‌ی ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه ئه‌رێنیه و به شێوه‌یه‌كی گشتیی به سوودیش ده‌بێت، ئێمه به‌و ئاراسته‌یه‌دا كار ده‌كه‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ده‌توانرێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌رۆكه له رووسیا رێكبخرێت، بۆ ئه‌وه مۆسكۆ هه‌میشه ئاماده‌یه و لایه‌نگری ئه‌وه‌ش ده‌كات".
پێشتر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی بڕیار و جێبه‌جێكردنی ناوه‌ندی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا، "ئورهان میری ئۆغلۆ"، به ئاژانسی "سپۆتنیك"ـی رووسی راگه‌یاندبوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق به‌ر له هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراوی ساڵی داهاتووی توركیا ده‌كرێت بچنه قۆناغێكی نوێوه، به‌ڵام سه‌خته ئێستا باس له پرۆسه‌ی ئاساییبوونه‌وه‌یه‌كی روون بكرێت، كه‌ی و چۆن ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستپێده‌كات، هه‌رچه‌نده ئێستا په‌یام له نێوان هه‌ردوولادا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت".
روونیكرده‌وه، "دیمه‌شق خوازیاره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌ستپێبكات، به تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی وڵات، له وڵاتی سێیه‌مدا، كه ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و وڵاته رووسیا بێت".
میری ئۆغلۆ، له باره‌ی هێرشی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا دەڵێت: "هێشتا زووه باس له گفتوگۆی نێوان توركیا و سووریا بۆ هاوكاریكردنێكی فراوان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بكرێت".
PM:02:14:02/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت