پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

بڕیارە ڕۆژی شەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2022 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی کۆببێتەوە.


بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی شەممە دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەدرێت.

هاوکات، خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنوسی پێنج پڕۆژەیاسا دەکرێت و لێکۆڵینەوە لە بوونی ماددەی تیشکدەر لەناو پەینی کشتوکاڵی لە بەسڕە دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 27ی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، بەئامادەبوونی 253 پەرلەمانتار پەرلەمانی عێراق متمانەی بە حکومەتەکەی سودانی بەخشی.


AM:09:29:02/12/2022


ئه‌م بابه‌ته 1200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت