كه‌شناسی: له‌م مانگه‌دا له زۆربه‌ی ناوچه‌كان بارانبارین و لێزمه‌باران به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
به‌پێی پیشبینییه‌كان دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، شەپۆلەکانی بارانبارین لەم مانگه‌دا بەردەوام دەبن و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و عێراق لێزمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت .
عامر جابری، بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی عێراق شەپۆلەکانی بارانبارین لە ٢٢ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەستی پێکردووە و ئەم وادەیەش زووتر هاتووە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و پێشبینی بەردەوامی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و عێراق دەکرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە هەرێمی کوردستان پێشبینیی كردوه سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سەدی نزم ببنه‌وه‌و شەممەی داهاتووش ئەگەری دروستبوونی تەمومژی چڕ دەبێت لە زۆرێک لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ھەولێر، کەرکوک، ھەڵەبجە و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان.
PM:11:40:01/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 4572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت